پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

لڤین:

بڕیارە رۆژى چوارشەممە، پەرلەمانى کوردستان کۆببێتەوە و خویندنەوەى دووەم بۆ سێ پێشنیاز و پڕۆژەیاسا دەکات.

سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى ئەندامانى پەرلەمان دکات بۆ دانیشتنی ژماره‌ (٦)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌ كاتژمێر (١٠)ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە.

بەپێى بەرنامەى کار خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان دەکرێت:

پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە (٧٨)ی ساڵی٢٠١٢).
پڕۆژە یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
پڕۆژە یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button