ئەمریکا کرێی کارکردن دەکاتە دوو ھێندەی ئێستا

لڤین: ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا زۆرینە پاکێجی ھاوکاری دارایی تایبەت بەرزکردنەوەی ئاستی کرێی کرێکارانی پەسەندکرد وکۆماریەکانیش دژی بوون.
پاکێجە داراییەکە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی ئاستی موچە و کرێی کرێکاران لە وڵاتەکە لە 7 دۆلار و 25 سەنت بۆ هەرکاتژمێرێک بۆ 15 دۆلار.
پاکێجە داراییەکە لە کۆی 435 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، 219 ئەندام بە بەڵێ و 212 بە نەخێر دەنگیاندا و 4 ئەندامیش بەشدارییان نەکرد.
ئەو پاکێجە لە ئێستادا رێکاری یاسایی ماوە و پێویستە ئەنجوومەنی پیران پەسەندی بکات و دواتر سەرۆکی ئەمریکا واژۆی لەسەر بکات ئەو کاتە دەستدرکرێت بە جێبەجێکردنی.
نانسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوای پەسەندکردنی پاکێجەکە وتی ێەو بەرزکردنەوەیە بۆ هەندێ کەس جێگەی باوەڕپێکردن نییە و بە زۆری دەزانن، بەڵام ئێمە زۆر بە گرنگ و پێویست تەماشای دەکەین. ئەو 7 دۆلار و25 سەنتەی کە ئێستا دەدرێت، قۆستنەوەی هەلە دژی کرێکاران و شکۆی کارکردن ناهێڵێت. ئێمە رێز لە شکۆی کار و کرێکاران دەگرین.