هەولێر.. کەسێك برایەکی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوشت

لڤین:

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە کەسێکی برایەکی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوشتوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕایگەیاند: “دوێنێ هەیینی کاتژمێر (11:30)ی شەو بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ئاگادارکرایەوە لە روداوێکی کوشتن لە کۆمەڵگای جدیدەی سەر بەناحیەی ڕزگاری.”

هەروەها دوای چونیان بۆ شوێنی ڕوداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (هێمن) تەمەن (20) ساڵ، لەلایەن برایەکەی خۆی بەناوی (هـ. ع. ع.) تەمەن (43) کوژراوە لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە  پشکنین و هێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە کرا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی داد کرا، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم روداوە کراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button