پشكی كارەبای سلێمانی كەمتر كراوەتەوە

لڤین:

بەپێی ئەو تێستەی وەزارەتی كارەبای هەرێم لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجامیدا بۆ دیاریكردنی پشكی كارەبای پاێزگاكان، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین بڕی لەسەدا 31 پۆینت 78 كارەبایان پێدەدرێت، كە پێشتر بڕەكەی 34 بووە. هاوكات هەولێر و دهۆك بڕی لەسەدا 68 پۆینیت 18 كارەبایان پێدەدرێت، كە پێشتر بڕەكەی لەسەدا 66 بووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە زۆرترین كارەبا لە وێستگەكانی سلێمانی بەرهەم دەهێنرێت، بەڵام كەمترین كارەبای پێدەدرێت. پێشتر ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی 2015ەوە نایەكسانی لەدابەشكردنی وزەی كارەبا هەیە لەنێوان پارێزگاكانی هەرێم و لەو كاتەوە بەبەردەوام وەزارەتی كارەبا دەیەوێت بگاتە خاڵی یەكسان بۆ دابەشكردنی كارەبا.

بەنمونە، لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا ژمارەی هاوبەشانی كارەبا لەهەولێر نزیكەی 639 هەزارو، لەدهۆكیش 390 هەزار هاوبەش بووە، بە هەردوو پارێزگاكەش لەسەدا 58 ی هاوبەشیان هەبووە، بەڵام لەسەدا 66 وزەی كارەبای هەرێمیان بۆ تەرخانكراوە.

هاوكات هاوبەشانی كارەبا لەسلێمانی 698 هەزار و لەهەڵەبجەش 37 هەزار بووە، بە هەردوو پارێزگاكەشەوە لەسەدا 42 هاوبەشی كارەبایان هەبووە، كەچی تەنها لەسەدا 31 وزەی كارەبایان بۆ تەرخانكراوە، واتە سەدا 16 كەمتریان بۆ دابینكراوە.
لە پرسی داهاتیشدا جیاوازییەكی گەورە بەدی دەكرێت، لەوەشیاندا نادادپەروەری بەرانبەر سلێمانی بەدیدەكرێت، چونكە هەر لە مانگی ئازاردا داهاتی كارەبا لەهەولێر نزیكەی ٤ ملیار و نیو بووە، لەدهۆكیش تەنها ٣ ملیارو ٧٠٠ ملیۆن دینار بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button