فەرماندەیەکی پێشووی پارتی نامەیەک ئاراستەی وەزیری ناوخۆ دەکات

لڤین:

فەرماندەیەکی پێشووی پێشمەرگەی پارتی نامەیەکی کراوە ئاراستەی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەریم دەکات و تیایدا داوا دەکات بڕیک پارەی کە لەلایەن ئەفسەرێکی ئاسایشی پارتیەوە دەستیبەسەرداگیراوە ۆی بگێڕێتەوە.

خورشید جباری، فەرماندەی پێشووی پارتی، لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم  دەڵێت “زیاتر لە ١٠ ساڵە شەهاب ناوێک کە ئێستا بەرپرسی بنکەی ئاسایشی بەختیاریە لە شاری هەولێر، ئەو کاتە دەڵاڵی ناو معرز سیارە و ئەفسەری ئاسایش بوو، داوای پێنج هەزار دۆلاری کرد ، گوایا قەرزی لای خەڵکە، کە وەری گرتەوە ئەیگەرێنێتەوە”.

ئەو فەرماندەیەیە پێشووی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کاتەدا ئەو بارزانی پێ فریشتە بووە و ئەو کەسەشی پارەکەی لێوەرگرتووە خۆی وەک کەسیکی بارزانی ناساندووە.

لە نامەکەدا کە کۆپیەکی تایبەت بۆ لڤین پرێس نێردراوە باسی لەوەشکردووە کە بەدوای دۆسیەکەیدا چووە بەڵام وەک خۆی دەڵێت لەبەر ئەوەی “پیاوی بارزان هادی بوو” هەوڵەکانی سەری نەگرتووە و بێ ئەنجام بووە.

بەبیریشیهێناوەتەوە کە یەکێک بووە لە بەرپرسە سەربازیەکانی شۆرشی ئەیلول واریسی شەهیدە، سێ جار بریندار بووە “چەند ساڵیش لەگەڵ خودی کاک مسعود بارزانی ئیشم کردووە بە ناوی عەبدولرەحمان”.

خورشید جەباری دەشڵێت: ئەو کۆمەڵە شەهابەی لە ناو ئەم ئەزمونە پەیدا بوونە کە دەسەڵاتی باڵا هۆکەیەتی، نەتیجەکەی ئەوەیە کە ئەبینین لە ٨٠٪ کورد دەرگەی لێ گرتون هیچ گومانی تیانیە کە ئەبێ چاوەروانی ئاشبەتاڵی دووهەم بن”.

بە بڕوای ئەو فەرماندە سەربازیەیە پێشووی پارتی: ئەم دوو ئاشبەتاڵە لە ئەرزەوە بۆ ئاسمان جیاوازی هەیە.هەرهەموو هۆکەش شەهابەکانە.چۆن ئێستا خزمەتکارو نۆکەری بەرپرسێکی دەسترۆشتوون بۆ ئەوەی هەر کارێکی نارەوایان کرد چاوپۆشیان لێبکرێ، بەهەمان شێوە دووبارەی ئەکەنەوە،چونکە ئەوانە خاوەنی مەبدەئ و بیرو باوەر نین.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button