به‌لاغی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه
لڤین:
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌ئاماده‌بونی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه و به‌گوێره‌ی به‌لاغی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌ش، “سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان كۆك بون له‌سه‌ر زه‌روره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوان، بڕیاریشیاندا سكرتاریه‌تێك پێكبهێنرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و له‌وباره‌یه‌شه‌وه راپۆرتێك ئاماده بكات”.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بونی خاتو جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و تیمی پسپۆڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به یونامی، له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چو.
كۆبونه‌وه تایبه‌ت بو به بابه‌تی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك نزیككردنه‌وه‌ی بیروبۆچونی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ڕاپرسی و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبونه‌وه به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد كه شه‌وی چوارشه‌ممه به درۆنێكی بۆمبڕێژكراو كرایه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و زیانی گیانی و ماددی هاوڵاتیانی سڤیلی لێكه‌وته‌وه و “ئه‌مه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددیی بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق لێكدرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه داوا له حكومه‌تی فیدڕالی عێراق كرا كه پێویسته كۆتایی به‌م ده‌ستدرێژییانه بهێنرێت و به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵی جددی بۆ ڕێگریكردن له دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هێرشانه بدات”.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هه‌وڵه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق و په‌رۆشییان بۆ دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئاماده‌بونی لایه‌نه سیاسییه‌كان و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنیان بۆ داوه‌تنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كرد.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، سه‌رجه‌م ئاماده‌بوان كۆكبون له‌سه‌ر زه‌روره‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی سه‌ركه‌وتوانه به جۆرێك كه به‌رژوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودان به پرۆسه‌ی دیموكراسی له سه‌روی هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م یاسای هه‌ڵبژاردندا ماون، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبونه‌وه بڕیاریدا سكرتاریه‌تێك پێكبهێنرێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیمی یۆنامی بۆ به‌دواداچون و به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و تا رۆژی 1ی (ته‌موز/7)ی 2022 ڕاپۆرتێك له‌مباره‌یه‌وه ئاماده بكات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیان به‌رز نرخاند به‌مه‌به‌ستی له‌یه‌ك نزیكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاییه‌كان و دوپاتیانكرده‌وه كه له‌مباره‌یه‌وه پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بن، هه‌روه‌ها سوپاسی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیان كرد.