ڕەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیەنرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری زیادبونی خێرایی با هەیە و پێشبینیش دەكرێت سبەینێ بەرزبونەوەی تۆزێكی سوك دەست پێبكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەمڕۆ  بڵاویكردوەتەوە ” ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێكی وك لەكاتی زیادبونی خێرای با ، خێرای با لەنێوان  10 – 20 كیلۆمەتردا دەبێت لە كاتژمێرێكدا  لە دوای نیوەرۆ ئەگەری چالاك بونی هەیە بۆ سەروی 30 كیلۆمەتر لەكاتژمێرێكدا و بە ئاراستەی خۆرهەڵات و باكوری خۆرهەڵات دەبێت و مەودای بینین  8 – 10 كیلۆمەتر دەبێت”.
هەروەها بۆ كەش و هەوای سبەی رونیكردۆتەوە “ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزێكی سوك لەكاتی زیادبونی خێرایی با  كە لەنێوان 10 – 20 كیلۆمەتردا دەبێت، بە ئاراستەی خۆرهەڵات و باشوری خۆرهەڵات، مەودای بینین لەنێوان  8 – 10 كیلۆمەتردا دەبێت”.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، پلەكانی گەرم لە شارەكانی هەرێم بەم شێوەیە دەبێت (هەولێر:39، سلێمانی:37، دهۆك: 38، كەركوك: 42، هەڵەبجە: 41، سۆران: 37، راپەرین: 39، گەرمیان: .43″

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button