کۆبونەوەی پلاسخارت و بەشێک لە لایەنە سیاسیەکان دەستی پێکرد

لڤین:

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. هەڵبژاردنی کوردستان تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکەیە.

جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سکرتاریەتی مام جەلال، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، عەلی باپیر، سە‌رۆكی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، هادی عەلی، سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی سەرکردایەتیی یە‌كگرتووی ئیسلامیی کوردستان و محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکە دەکەن.
بڕیارە لە چوارچێوەی هەڵبژاردندا گفتوگۆ لەبارەی چوار تەوەر بکرێت، دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن، رێککەوتن لەبارەی سیستەمی یەکبازنەیی و فرەبازنەیی، قسەکردن لەبارەی تۆماری دەنگدەران و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن.
هەرکاتێک کۆمیسیۆن کاراکرایەوە ئەوا ماوەی شەش مانگ دیاریبکرێت و هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button