دژە تیرۆری پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:
دژە تیرۆری کوردستان زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشاوە بە رێگای پیرمام – هەولێر.
لە راگەیەندراوێکدا دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەکردوە، کاتژمێر 9:35ی ئەمشەو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشاوە بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاووڵاتی بەسووکی بریندار بون.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێک کەوتوە.