تورکیا هێرشدەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان

لڤین:

پاش ئەوەی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند هێرشدەکەنە سەر خۆرئاوای کوردستان و گوێ لە قسەی هیچ لایەک ناگرن، ئەمرۆ میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هێرشەکان لەم هەفتەیەدا دەبێت.

ڕۆژنامەی حوریەت-ی تورکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان تەواوبووە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا هێرشەکە دەستپێدەکات.

ئەم وتەیەی رۆژنامەکە لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو خولوسی ئاکار، وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەنجامدا و باسیان لە دۆخی ئەمنی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.

لە ماوەی رابردوودا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی کردەوە لەوەی، هێرش بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدەن و بۆ ئەو هێرشەش رەزامەندی لە هیچ لایەن و وڵاتێک وەرناگرن.

لێدوانەکەی ئەردۆغان هاوکات بوو لەگەڵ هۆشدارییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کە بە فەرمی رایگەیاند، “نیگەرانین لە  ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چونکە هێرشی لەوجۆرە سەقامگیریی ناوچەکە دەشێوێنێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button