لە شاری ئامەد ١٣ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران

لڤین:

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویان کردەوە کە ئەمرۆ پۆلیسى دەوڵەتى تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵى ڕۆژنامەنووسان ١٣ ڕۆژنامەنوسى دەستگیرکرد، کە لەناویاندا سەردار ئاڵتان سەرۆکى فیدراسیۆنى ڕۆژنامەنوسانى دیجلە و فوڕات هەیە.

ئەمڕۆ پۆلیسى دەوڵەتى تورکیا لە ئامەد هەڵیکوتایە سەر ماڵى ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس و ١٣ ڕۆژنامەنووسى دەستگیرکرد.

هەریەک لە سەردار ئاڵتان هاوسەرۆکى کومەڵەى ڕۆژنامەنوسانى دیجلە و فوڕات، ڕۆژنامەنوسانى ژن نیوز- سافیە ئالاگاش و گوڵشەن کوچەک، ڕۆژنامەنوسى ئاژانسى مەزۆپۆتامیا عەزیز ئوروچ، عومەر چەلیک، سوات دۆگهان، ڕەمەزان گەچکین، بەریڤان کاراتۆپراک، نەشە تۆپراک، ئیبراهیم کۆینچوو، ئەسمەر تونج، مەهمەت شاهین، زەینەڵ عابدین، لەناو دەستگیرکراواندان.

تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە دەوترێت ژمارەى ڕۆژنامەنوسە دەستگیرکراوەکان زیادیکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button