ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر پێشنیازەیاسای ئاسایشی خۆراک دەدات

لڤین:

دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، خرایە خشتەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە ھەشتی حوزەیرانی ٢٠٢٢، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت.

لە راگەیەندراوەکەدا بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆ خراوەتەڕوو کە تەنھا تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای پاڵپشتی لەناکاوی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button