داعش گەیشتە ئەفغانستان

لڤین:

 لە ڕاپۆرتەکەی گۆڤاری ئوراسیا ڕیۆیۆدا هاتووە کە مانگی ڕابردوو داعش بانگەشەی ئەوەیکرد کە چەند ڕۆکێتێکی لە خاکی ئەفغانستانەوە ئاراستەی خاکی تاجیکستان کردووە بەڵام زیان بە کەسێک نەگەیشتووە.

بەرپرسانی تاجیکستان و تاڵیبان هەواڵەکەیان پشتڕاست کردەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێرشەکەی داعش بۆ سەر تاجیکستان، لە ڕووی ئەمنییەوە بووەتە هۆی بێ متمانەیی بەرامبەر بە تاڵیبان و ئەوەش پیشان دەدات کە تاڵیبان لە جێبەجێکردنی بەڵینەکانی سەبارەت بە ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی ئەفغانستان لە دژی وڵاتانی دراوسێ کەمتەرخەمیی کردووە.

لە لایەکی دیکەوە گرووپێک لە لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ئەفغانستان ڕایانگەیاندووە کە گرووپە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە تا ساڵی 2023 توانای هێرشیان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا نییە.

تاڵیبان بەردەوام بانگەشەی ئەوە دەکات کە داعش لە ئەفغانستان بە ڕادەیەکی زۆر لە ناو چووە. سەرەڕای ئەمەش لە ماوەی دەسەڵاتی ئەم گرووپە لە ئەفغانستان، داعش بەرپرسیاریەتی چەندین هێرشی گەورە و خوێناویی لە ناوچە جیاجیاکان بە تایبەت لە کابوڵی پایتەخت لە ئەستۆ گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button