ئێران.. بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێکەوە 60 کەس بوونە قوربانی

لڤین:

بەرە بەیانی ئەمرۆ شەمەندەفەرێک لە رێگای مەشهەد بۆ یەزد وەرگەڕا و چەندین کەس بەو ڕووداوە کوژران و بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە 7 ڤاگۆنی ئەم شەمەندەفەرە 3 ڤاگۆنی لە ڕەیلی ئاسن لای داوە و بەو هۆیەوە تا ئێستا 10 کەس کوژراون و 50 کەس بریندار بوونە .

زیاتر لە 50 کەسیش ئێستا بە برینەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە کە باری تەندروستی 15 کەسیان ناجێگیرە.

ئێستا 3 باڵەفری هێزی فریاکەوتن و 10 ئامبۆلانس لە شوێنی ڕووداوەکەن و برینداران دەگوازنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button