ئەمریکا هۆکاری ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ ئێران ئاشكرا دەکات

لڤین:

ئەمەریکا ڕادەگەیەنێت داواکارییەکانی ئێران بۆ لابردنی ئەو سزایانەی سەپێندراون بەسەریدا بوونەتە هۆی ڕێگەگرتن لە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکان بۆ دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوەکییەکە.

ڕۆژی سێشەممە ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکەی دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتیدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ” ئەوەی دەمانەوێت ئیرادەیەکی هاوبەشییە لە ئێران، بەتایبەتی ئەوەی کە ئێران دەبێت دەستبەرداری داواکانی بێت بۆ لابردنی سزاکان کە ئاشکرایە ئەو کارە لەسەروو ڕێکەوتنە ناوەکییەکەشەوەیە، ئێستاش بە داواکارییەکانیان ڕێگری دەکەن لە گەیشتن بە ڕێکەوتنێک.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button