کەشناسی.. پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ و سبەی بەگشتی ئاسمانی سەرجەم شارەکان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەکاتی زیادبوونی خێرای با.