عێراق.. كوژرانی 13 چەكداری داعش لە چیای قەرەچوغ راگەیاندرا

لڤین:

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق كوژرانی 13 چەكداری لە چیای قەرەچوغ راگەیاند ئەوەش لەچوارچێوەی بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکان دژی داعش لە کەرکوک، نەینەوا و دیالە.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی سنوری پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە، توانراوە 13 چەکدارای رێکخراوی داعش لەنێو حەشارگەیەکدا لە زنجیرە چیای قەرەچوغ لە سنوری شارۆچکەی مەخمور بکوژن و چەند حەشارگەیەکیش لەنێوبەرن.

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکەی چیای قەرەچوغ بە پشتیوانی هێزی ئاسمانیی و لەسەر زانیاریی دانپێدانانی چەکدارێکی داعش بوە، کە پێشتر لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە دەستگیرکراوە.

یەحیا رەسوڵ، راشیگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکە لە چیای حەمرین لە دیالە و لە گوندی عەواشرەی دۆڵی زغێتونی لە پارێزگای کەرکوکیش توانراوە چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعش بکەنە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button