تورکیا بەرزترین هەڵاوسانی ئابوری بەخۆیەوە دەبینێت

لڤین:

ڕێژەی هەڵاوسانی ئابوری ساڵانەی تورکیا لە مانگی 5 دا بۆ بەرزترین ئاست بەرزبوویەوە لە ماوەی 24 ساڵدا کە بە ڕێژەی لە 73.5% بوو، ئەمەش بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و بەرزبوونەوەی نرخی وزە و دابەزینی لیرەی تورکیەوە بوو؛ هەرچەندە ئەو ڕێژەیە کەمتر بوو لەوەی کە ئابووریناسان لێی دەترسان.

ڕێژەی هەڵاوسان لە پاییزی رابردووەوە بەرزبووەتەوە، کاتێک لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی بانکی ناوەندی دەستی بە خولێکی دیکەی دابەزین کرد بە ڕادەی 500 خاڵ کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای کردبوو.

دوایین ئامار لە 73.2%ی تێپەڕاند کە لە ساڵی 2002 دەستکاری کراوە و بەرزترین ئاستی لە مانگی 10 ی ساڵی 1998ەوە بووە، کە هەڵاوسانی ئابوری ساڵانە 76.6% بووە و تورکیا لە تێکۆشاندا بووە بۆ کۆتاییهێنان بە دە ساڵ هەڵاوسانی بەرزی درێژخایەنی ئابوری وڵاتەکە. سەرەڕای ئەوەش پێشبینی کۆ دەنگی ئەوە دەکرا کە هەڵاوسانی ساڵانە بۆ 76.55% بەرزبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیمانگای ئاماری تورکیا TUIK کە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند نرخی بەکاربەران بە ڕێژەی 2.98% بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ڕاپرسییەکی ڕۆیتەرز پێشبینی کردووە 4.8% بەرزببێتەوە.

تێچووی گواستنەوە و خۆراک لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی 108% و 92% بەرزبووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی قووڵبوونەوەی قەیرانی ئابوورییە بۆ هاوڵاتیان کە لە کۆششدان بۆ کڕینی کاڵا و پێداویستییە سەرەتاییەکانیان. پێوەرەکانی نرخی بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی لە مانگی 5 دا بە ڕێژەی 8.76% بەرزبووەتەوە کە ڕێژەی بەرزبوونەوەی ساڵانە دەگاتە 132.16%.

یاسادانەرانی ئۆپۆزسیۆن و ئابووریناسان پرسیاریان لە ڕاستی و دروستی ژمارەکانی TUIK کردووە، ئەو دەنگۆیانەی کە TUIK ڕەتیکردۆتەوە. ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە هاوڵاتیانی تورکیا پێیانوایە هەڵاوسان زۆر زیاترە لە داتا فەرمییەکان.

لە ئامارێکی سەرسوڕهێنەردا، کۆمپانیای TUIK ڕایگەیاند کە بڵاوکردنەوەی تێکڕای نرخی کاڵا و پێداوستییەکان لەسەر ئاستی کەسی لە هەگبەی هەڵاوساندا ڕاگرتووە، کە لە ساڵی 2003 ەوە لە خشتەی مانگانەدا تۆمارکراوە و بڵاودەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button