ڕووسیا پێشنیاری گەڕانەوەی دەسەڵاتی ئەسەد دەکات بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

لڤین:
حكومه‌تی ڕوسیا داوا له توركیا ده‌كات ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له سوریا ئه‌نجام نه‌دات و ده‌ڵێت، باشترین چاره‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌یه بۆ ژێر ڕكێفی دیمه‌شق.
ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، هیوادارین ئه‌نقه‌ره خۆی به‌دوور بگرێت له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له سوریا، چونكه ده‌بێته تێكچوونی زیاتری دۆخه‌كه لەو وڵاتە.
زاخارۆڤا ڕاشیگه‌یاند، له مه‌ترسیه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی تێده‌گه‌ین كه له سوریاوه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام گره‌نتنی پاراستنی ئه‌منیه‌تی سنووره‌كانی توركیا ته‌نها به بڵاوه‌پێكردنی سوپای سوریا ده‌بێت له‌و ناوچانه و له سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته.
به‌وته‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا، هه‌ر هێرشێكی توركیا، پێشێلكاری سه‌روه‌ری یه‌كپارچه‌یی خاكی عه‌ره‌بی سوریایه و هاوكاری دۆخه‌كه نابێت.
پێشتر توركیا ڕایگه‌یاند، ده‌یه‌وێت به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر بچێته ناو خاكی سوریا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام به‌هۆی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هه‌یه.