پۆلیسی تورکیا 42 چالاکوانی کوردی دەستگیرکرد

لڤین:
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ی حوزەیران پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر بینای ناوندیی کۆنگرەی دیمۆکراتیکی گەلان، لە ناوچەی بی ئۆغڵۆی ئەستەنبۆڵ .
هاوکات پۆلیس هێرشی کردە سەر ماڵی چالاکوانە کوردەکان و ئەندامانی هەدەپە و لانی کەم 42 کەسی دەستبەسەر کرد.
ئەم هێرشە لە دە پارێزگای تورکیادا کراوە.