ئەو کۆمپانیا نەوتیەکانی لە هەرێـم کاردەکەن دەدرێنە دادگا

لڤین:

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كۆمپانیایانە دەگرێتەبەر، كە لە هەرێم لە بواری نەوت و وزەدا كاردەكەن و دەبێت هەفتەی داهاتوو بچنە بەردەم دادگای بازرگانیی عێراق.

پێگەی “ئۆیل ڕیپۆرت” بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی نەوت و حكومەتی عێراق دەستدەكەن بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كۆمپانیا نەوتییانەی، كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، ئەوەش وەك یەكێك لە هەنگاوەكان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵيی عێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشتر لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە نامەیان ئاڕاستەكراوە سەبارەت بە هەنگاوەكانی حكومەتی عێراق و شێوازی مامەڵەكردنیان، كە دەبێت پابەندی بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی بن.

ئەوەش خراوەتەڕوو: ڕۆژى یەکشەممەی داهاتوو لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عێراق دەبێت ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بچنە بەردەم دادگای بازرگانیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button