تۆمەتبارێك دەستگیرکرا هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی لەناو شاری سلێمانی كرد بوو

لڤین:

هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی لەناو شاری سلێمانی كردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگاداركرایەوە كە تۆمەتبارێك لەناوبازاڕی شاری سلێمانی نارنجۆكێكی پێیەو هەڕەشەی تەقاندنەوەی دەكات، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكەو تۆمەتبارەكە دەستگیركرا، دەستیش بەسەر ئەو نارنجۆكەدا گیرا كە بە تۆمەتبار بووە.

پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی تۆمەتبارەكەی ئاشكراكردووە، كە ناوی (س، أ،ح) لەدایكبووی 1985ە، دوای دەستگیركردنیشی، بەبڕیاری دادوەر راگیراوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button