قوباد تاڵەبانی: شتێك تەریقم دەكاتەوە

لڤین:

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بوونی بازگە جیاوازەكان تەریقی دەكاتەوە و ناخۆش و بێزاركەرە، لەگەڵ سەرۆكی حكومەت قسە دەكات تاوەكو لاببرێن و بازگەی هاوبەش دابنرێن.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، لەئێستادا خەریكە زۆنی زەرد و سەوز كاڵ دەبێتەوە، چونكە رەنگ و لایەنەكانی دیكەش هەن و ئەوەش شتێكی باشە كە هەیە، با خەڵك ئازاد بێت.

جێگری سەرۆكی حكومەت لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتویەتی، شتێك من تەریق دەكاتەوە، ئەویش بوونی بازگە جیاوازەكانی پارتی و یەكێتییە كە ئەوە شتێكی زۆر ناخۆش و بێزاركەرە، ئامادەیە بازگەی سەر بە یەكێتی لاببات، لەگەڵ سەرۆكی حكومەتیش قسە دەكات تاوەكو بتوانن ئەو دیاردەیە كۆتایی پێبهێنن و بازگەی هاوبەش دابنێن.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان حزبەكەی و پارتی هێمای بۆ ئەوە كردووە، دەبێت فێری ئەوە ببین بە ناكۆكییەكانمانەوە لەگەڵ یەكدی بژین، ئەگەر ناكۆكی لەنێوانیاندا هەبێت و هاوڕا نەبن شتێكی سروشتییە، بەڵام ئەگەر كۆنەبنەوە و لەیەكدی بتۆرێن لەبەرئەوەی ناكۆكی هەیە ئەوە ناسروشتییە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button