ئه‌ردۆغان: ناهێڵم سوید و فنله‌ندا بێنه ناتۆوه

لڤین:
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دژایه‌تی خۆی بۆ به‌ئه‌ندامبوونی سوید و فنله‌ندا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، تا من سه‌رۆك بم ناهێڵم ئه‌وانه بێنه ناو ناتۆوه.
ئه‌ردۆغان سوید و فنله‌ندا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه پشتیوانی له پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كات.
توركیا و ئه‌مه‌ریكا، رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، ناسراو به په‌كه‌كه به تیرۆریست ده‌ناسێنن و چالاكییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له زۆرێك وڵاتانی جیهاندا قه‌ده‌غه‌یه.
سوید و فنله‌ندا خوازیارن ببنه ئه‌ندام له په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی ناسراو به “ناتۆ” به‌ڵام توركیا وه‌ك ئه‌ندامی هاوپه‌یمانییه‌كه ڤیتۆی له دژی به ئه‌ندامبوونی ئه‌و وڵاتانه هه‌یه.