هەپەگە کوژانی فه‌رمانده‌یه‌کى باڵا و 21سه‌ربازى دیکه‌ى سوپای تورکیای ڕاگەیاند

لڤین:

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە،  سەبارەت بە ئەنجامی چالاکییەکانی هەپەگە و یەژاستار لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەڕەش-دا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هێزەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم و گردی جودی هەرێمی زاپ، لەدژی هێرشی داگیرکاریی سوپای تورک دەستیان بە هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی شەهید ساڤاش مەڕەش کرد و گورزی قورسیان لە سوپای داگیرکەری تورک دا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، لەو چالاکییانەدا، کە بەڕۆحی فیدایی ئاپۆیی ئەنجامدراون، ٢٢ داگیرکەر سزادراون، یەکێک لەوانە فەرماندەیەکی باڵا بووە، دوو داگیرکەریش برینداربوون.

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، گەریلا هێلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی و دوو هێلیکۆپتەری هێرشیی پێکاوە و ئامێرێکی بڕینی تۆڕەکانیش، لەناوبراوە.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: نالین فرات، فەرماندەی قارەمانی یەژاستار، کە ڕۆحێکی فیدایی پێشەنگایەتیی چالاکییەکانی گۆڕەپانی ئێف ئێم-ی دەکرد و گورزی قورسی لە دووژمن دا،  شەهیدبوو.

ناسنامەی شەهید:

ناسناو: نالین فرات

ناو و پاشناو: ماشەڵا کایناک

دایک و باوک: حافیزە- ڕەمەزان

شوێنی لەدایکبوون: شرناخ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢، زاپ

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button