كۆمسیۆن پارەی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن خەرج دەكات

لڤین:

كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق- سلێمانی رایدەگەیەنێت، پارەی پاداشتی ئەو كەسانە هاتووە كە رۆژی دەنگدان وەكو كارمەند لەگەڵ كۆمسیۆن كاریان كردووە.
كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق-سلێمانی/ ناوەندی چەمچەماڵ لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە “ئاگاداری ئەو كارمەندانە دەكەین كە رۆژی دەنگدان وەكو كارمەند لەگەڵ كۆمسیۆن كاریان كردووە، پارەی پاداشتیان هاتووە سەردانی بانكی چەمچەماڵ بكەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكەیان.”
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، “ئەو كارمەندانەی كە ڕۆژی دەنگدانی (سەربازی و گشتی) بەشدارییان كردووە لە سلێمانی بانكی ئەزمەڕ نزیك نەخۆشخانەی مناڵان پاداشتەكەیان وەردەگرن، كارمەند دەبێت كارتی دەنگدان و كارتی نیشتیمانی یان جنسیە یان جنسیە عێراقی پێبێت.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button