پارتی و یهكێتی كۆدهبنهوه

لڤین:
بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو پارتی و یەکێتی لەسەر کۆی پرسەکان کۆببنەوە و جگە لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، کۆبوونەوەیەکی فراوانیش لە نێوان ھەموو لایەنەکان بەڕێوەدەچێت.
عارف روشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی، بە ماڵپەڕی حیزبەکە راگەیاندوه،: “ھەموو کۆبوونەوەیەک بەرھەمی دەبێت، چونکە به ئەنجام نەدانی کۆبوونەوە و لێک دوورکەوتنهوه، ئەگەر کێشەیەک ھەبێت چارەسەر ناکرێت و ھەر دەمێنێ، بەڵام کاتێک کۆبوونەوە دەکرێت بێگومان دەگەنە ئەنجامێک، کۆبوونەوەی رۆژانی رابردووی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەرئەنجامێکی ئەرێنی ھەبووە.
راوێژكاری مهكتهبی سیاسی پارتی ئاشكراشی كردووه، بڕیار دراوە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکە بەڕێوەبچن، دیارە لە ھەر کۆبوونەوەیەکدا دانوستان لەبارەی کێشەیەک دەکرێت، وەک پرسی ھەڵبژاردن و کێشەکان لەگەڵ بەغدا و پاڵپشتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان”.
عارف روشدی، ئاماژهی بۆ ئهوهش كردوووه، “پلان ئەوەیە دوای کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان ھەموو لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت لەژێر چەتری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان”.
راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی به گهشبینییهوه له كۆبوونهوه چاوهڕوانكراوهكهی پارتی و یهكێتی دهڕوانێت و دهڵێ: “گەشبینم بەوەی دانوستانەکانی پارتی و یەکێتی ئەنجامی باشی دەبێت، چونکە ھەردوولایەن گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی پێویستە بگەنە ڕێککەوتن، بەپێچەوانەوە نەگەنە ڕێککەوتن ھەردوو لایەن و میللەتی ئێمەش زیانی بەردەکەوێت”.