ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: لە پرسی وزەدا تەنیا لە گەڵ بەغدا مامەڵە دەکەین

لڤین:

ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ پاریس لە گەڵ فاتیح بیرۆڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە کۆبووە و ڕۆڵی عێراقی لە دۆسیەی وزەی جیهاندا تاوتوێ کرد.

لەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر یەکپارچەیی بەرنامە نیشتمانییەکانی وزەی عێراق و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتی و گازییەکان بە ئامانجی کەڵک وەرگرتن لە سامانی نیشتمانی ئەم وڵاتە و بەرزکردنەوەی پێگەی وەک بەشێکی کاریگەر بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری بازاڕەکانی جیهان کرایەوە.

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەش جەختیکردەوە کە ئاژانسەکە لەوەی کە پەیوەندی بە دۆسیەی وزەی عێراقەوە هەبێت تەنیا لە گەڵ حکومەتی بەغدا مامەڵە دەکات و حکومەتی ناوەندیی عێراق بە تاکە مەرجەعی شیاو بۆ بڕیاردان لە سەر سەرچاوەکانی وزەی ئەم وڵاتە لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی دەزانێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button