تورکیا سزای بەسەر چیچەک کۆبانیدا سەپاند

لڤین:
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە، دەزگای دادپرسی سزای زیندانی بەسەر چیچەک کۆبانێی پەسەند کرد.
دوزگین تەمۆ باسراو بە چیچەک کۆبانێ، کاتێک لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەین عیسا لە گوندی مشفەرە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ ئورفا، دادگای ئورفا سزای ١٠ ساڵ و ١٠ مانگ زیندانی بەسەر تەمۆ سەپاند بە تۆمەتی “تێکدانی یەکڕیزی وڵات و دەوڵەت”.
لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا دادگا سزای چیچەک تەمۆی پەسەند کرد و ناردی بۆ دادگای باڵا و دواتریش لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بەرزکردۆتەوە، ڕاشگەیەنراوە دادگای باڵا ئەو بڕیاڕەی پەسەند کردووە.
شایەنی باسە بڵاوبوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی دەستگیرکردنی چیچەک کۆبانێ، زۆرترین کاردانەوەی لێکەوتەوە و چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ داوایانکرد ژیانی ئەو ژنە شەڕڤانە پارێزراوبێت.