هەپەگە:کوژرانی ١٣ سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

لڤین:

هەپەگە ڕایگەیاند، لە چالاکیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ١٣ داگیرکەر سزادراون و سێ داگیرکەریش برینداربوون، هاوکات گورز لە حەوت هێلیکۆپتەریش دراوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی ئەنجامی چەند چالاکیەکی نوێی گەریلا زانیاری وورد بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت: هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ٣٩ جار بە چەکی کیمیایی بۆردوومان کراون و ٣٣ جاریش بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومانکران.

هەپەگە ئاماژەی بەوەکردووە لە ئەنجامی چەند چالاکیەک لە هەرسێ هەرێمەکانی زاپ و مەتینا و ئاڤاشین ١٣ داگیرکەر سزادراون و ٣ داگیرکەری دیکەش بریندار بوون.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە لەو چالاکیانەی گەریلادا ٧ هێلیکۆپتەری دوژمن زیانیان بەرکەوتووە لەلایەن گەریلاوە و دەشڵێت، لە هەرێمی ئاڤاشین ژمارەیەکی زۆر چالاکیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button