لە عێراق تانكەرێك بە نەوتەوە دزرا

لڤین:

ئەمڕۆ هەینی تانكەرێكی نەوت لەلایەن چەند چەكدارێكەوە دزرا.

سەرچاوەیەكی پۆلیس ئاشكرایكرد، لەسەر ڕێگای نێوان بەسڕە – بەندەری ئوم قەسڕ، چەند چەكدارێكی نەناسراو تانكەرێكی نەوتیان دزیوە.

ئاشكرایكرد، چەكدارەكان دەموچاویان داپۆشیوە و بە ئۆتۆمبێلێكی پیك ئاپ ڕێگەیان لە تانكەرەكە گرتووە و دوای دابەزاندنی شۆفێرەكەی دزیویانە.

پۆلیسی پارێزگای بەسڕە لەبارەی وردەكاریی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاند، شۆفێرەكە هێزە ئەمنییەكانی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی چەكدارەكان بردوویانە بۆ شوێنێكی چۆڵ، دواتر هەڕەشەیان لێكردووە و بە زەبری هێز و چەك تانكەرەكەیان لێسەندووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button