ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه به ده‌ركردنی یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل

لڤین:
ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر یاسای به‌تاواندانانی دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل خسته‌ڕوو که دوێنێ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا و بووه یاسا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌یاننامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریکا زۆر نیگه‌رانه به ده‌رکردنی یاسای به‌تاواندانانی دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: یاساکه ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و په‌ره به دروستکردنی ژینگه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌دات، هه‌روه‌ها یاساکه به ڕوونی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌یه که هاوسێکانی عێراق سه‌باره‌ت به ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل دروستیان کردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵپشتییه به‌هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئیسڕائیل به‌رده‌وام و جێگیر ده‌بن، له‌نێویاندا پشتیوانیکردن له فراوانکردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوسێکانی بۆ به‌دیهێنانی زیاتری ئاشتی و گه‌شه‌کردن بۆ هه‌موولایه‌ک.
دوێنێ پێنجشه‌مە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به‌تاواندانانی دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل ئه‌نجام دا، پڕۆژه‌یاساکه پێشتر له‌لایه‌ن فراکسیۆنی سه‌دره‌وه پێشکه‌ش و خرابووه ڕوو.