عەلی حەمەساڵح: هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ناکرێت

لڤین:
عەلی حەمەساڵح رایگه‌یاند، هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەناچێت، ئەوەش ڕێکەوتنی لە بارەوەکراوە و بە پلان یەکێتی و پارتی نایانەوێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، “بە پلان یەکێتی و پارتی نایانەوێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، ئەگەر مەبەستیان هەبوایە دەبو ساڵێک لەمەو بەر ئەم وتوێژانەیان بکردایە نەوەکو ئێستا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەڕێوەناچێت، ئەوەش ڕێکەوتنی لە بارەوەکراوە، بەڵام ڕێکەوتنەکە ئاشکرا نەبوە، لەسەر ئەوەش ڕێکەوتون، ئەو پێشنیارە یاساییانەی کراوە کە پەیوەستن بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بە ڕێکەوتن بێت لە نێوانیاندا کە جیاوازی زۆریان لەسەرە”.
26ی (ئایار/5)ی 2022 جنین پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌ولێر به به‌شداری سه‌رۆكی حزب و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی وته‌ی به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی پلاسخارت و نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌ولێر، له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی و گه‌نده‌ڵییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری دراوه، له‌وباره‌یه‌وه عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، “بەخۆداچونەوە ناکەن و ئەو فەسادەی لە ئێستادا هەیە لە هیچ سەردەمێکدا نەبوە، ئەو قاچاغچێتیەی کە ئێستا هەبوە لە هیچ سەردەمێکی تردا نەبوە، ئێستا یەک زەوی بێبونی شەراکەت لەگەڵ خۆیاندا و پشک پشکێنە بۆ وەبەرهێنان وەرناگیرێت”.