نرخی بەنزین به‌رز دەبێتەوە

لڤین:
وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی رایدەگەیەنێت: “به‌هۆی گرانبوونی نرخی به‌نزین له ئێران و توركیا و كه‌می به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆوه، نرخی به‌نزین جارێكی تر به‌رزبۆته‌وه.”
به‌همه‌ن شێخ قادر وته‌بێژی به‌نزینخانه‌كانی سلێمانی ڕایگەیاند “ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ی پێشتر له به‌غداوه ده‌هات، له جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه راگیراوه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش پاڵپشتی له نرخی به‌نزین ناكات ، بۆیه خستنه‌ڕوی به‌نزین له سلێمانی كه‌مبۆته‌وه‌و نرخه‌كه‌ی گران بووه.”
ئاشكراشیكرد: هۆكارێكی تری گرانبوونی نرخی به‌نزین، گرانبوونی نرخه‌كه‌یه‌تی له توركیا و ئێران، كه پێشتر بازرگانانی هه‌رێم له‌و دوو وڵاته‌وه به‌نزینیان هاورده ده‌كرد، بۆیه تا بڕی به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد نه‌كرێت، نرخی به‌نزینیش جێگیر نابێت و به‌رده‌وام له‌به‌رزی و نزمیدا ده‌مێنێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی نرخی فرۆشتنی سوته‌مه‌نی له به‌نزیخانه‌كانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ نرخی لیترێك به‌نزین 50 دیناری تری چووه‌ته‌سه‌رو به‌نزینی نۆڕماڵ به هه‌زار دینار و موحه‌سه‌ن به هه‌زارو 125 دینار و سۆپه‌ریش به هه‌زارو 200 دینار ده‌فرۆشرێت