ئیسرائیل ئیدانەی یاسای بە تاوانناساندنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات

لڤین:
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکیدا ئیدانەی بڕیاری پەرلەمانی عێراقی کرد سەبارەت بە تاوانناساندنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و لە سێدارەدانی هەر عێراقیەک کە پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە.
بە پێی بەیاننامەکەی ئیسرائیل ئەم بڕیارە هەڵەیەو عێراق و گەلی عێراق لە شوێنێکی هەڵەی مێژوودا دادەنێت و لە واقیع دوری دەخاتەوە.
شایەنی باسە بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی عێراق ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە تاوان هەژمار کرد.