کۆبونەوەی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکردوە

لڤین:

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق و شه‌ش لایه‌نی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.

بڕیاره‌ له‌ کۆبونەوەکە باس لەدۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی کورستان بكرێت، بابەتەکانی پەیوەست بە ئەگەرەکانی دوو ئیدارەیی هەرێمیش ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكانن.

ئەم كەسانە له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەمڕۆی جینین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عیراق به‌شدارن:

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەدریە ئیبراهیم، بەرپرسی پەیوەندیە گشتیەكانی نەوەی نوێ ، عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، سەڵاحەیدن بابەكر، كارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوو ، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان(دەست لە کارکێشاوە).

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button