تەندروستی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی وەرگرتنی بەشە دەرمانی زیادە بڵاوکردەوە وەک ئەوەی بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق بانگەشەی بۆ دەکەن.

لە روونکردنەوەیەکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە “وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ھیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە نە بۆمان دانراوە تائەم ساتە لەسەر داواکاری پەرلەمانتاران”.

هەروەها بەڕێوبەرایەتییەکە روونیدەکاتەوە “ئەوەی وەرمانگرتوە بەشە دەرمانی پارێزگای سلێمانیە و وەک ساڵانی ڕابردوو وەریدەگرین و ھەفتانە بەپێی خشتیەک دەگوازرێتەوە بۆ کۆگاکانمان”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە کاتێکدایە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی عێراق ئەوەیان بڵاوکردەوە کە لە کۆگاکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرمانی زیادە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی دابین کراوە و بەرپرسانی تەندروستی لە سلێمانی نایەن بۆ وەرگرتنی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button