یەدەگی نەوتی ئەمریکا کەمی کردووە

لڤین:
نه‌وتی خاوی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا به بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل كه‌م ده‌كات به‌هۆی به‌كارهێنانی له‌پێناو دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت له جیهاندا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه فه‌رمییانه‌ی فه‌رمانگه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه بڕی نه‌وت و به‌نزینی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.
فه‌رمانگه‌كه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه نه‌وتی ئه‌مباركراوی بازرگانیی ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی پێشوودا گه‌یشتووه‌ته 419 پۆینت 8 ملیۆن به‌رمیل و به‌مه‌ش بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل دابه‌زیوه.
ئه‌مه‌ش زیاتره له‌و بڕه‌ی كه چاودێرانی بواری وزه له‌و ولاَته پێشبینییان كردبوو كه 737 هه‌زار به‌رمیل بووه.
هاوكات به‌نزینی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكیش به بڕی 500 هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردووه.
فه‌رمانگه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا له به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی خاو كه پێكهاتوون له دیزڵ و نه‌وت و سوته‌مه‌نیی فڕۆكه، زیادیان كردووه و گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 700 هه‌زار به‌رمیل.