قەڵادزێ.. شەش کەس بە دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

لڤین:

ئاسایشی قەڵادزێ شەش تۆمەتباریان بە دوو كیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و وەرگرتنی زانیاریی ورد، شەش تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە بڕی دوو کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) یان پێبووە.

وتیشی: بەفەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 26ی لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەرو كارتێكەرە عەقڵیەكان راگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە لەدادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button