سبەی شاندی سوید و فینلاند سەردانی تورکیا دەکەن

لڤین:
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، سبەی شاندی سوید و فینلاند بە مەبەستی راوێژکردن بۆ ئەندامێتیان لە ناتۆ، سەردانی تورکیا دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سبەی شاندی سوید و فینلاند بە سەرۆکایەتی سکرتێری دەوڵەت لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی سوید، ئۆسکار ستێنسترۆم و جێگری وەزیری دەرەوەی فینلاند، جوکا سالۆڤارا دەگەنە ئەنقەرە.
بڕیار وایە شاندێکی تورکیا بە سەرۆکایەتی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن و جێگری وهزیری دهرهوهی توركیا، سهدات ئۆناڵ لەگەڵ شاندەکەی سوید و فینلاند بە سەرۆکایەتی ستێنسترۆم و سالۆڤارا پرسی داواکارییەکانی سوید و فینلاند بۆ ئەندامێتیان لە ناتۆ تاوتوێی بکەن.