دەست بە دابه‌شكردنی مووچه دەکرێت

لڤین:
له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج ده‌كرێت و سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی‌ش ده‌ڵێت، پاره‌ی مووچه‌ی مانگی ئایار ئاماده‌یه.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای فەرمی یەکێتی : له ئێستادا 550 ملیار دینار بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ئاماده‌یه و وه‌ك مانگه‌كانی رابردوو له‌سه‌ره‌تای مانگدا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌كرێن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردراوه دابه‌شكردنی مووچه چه‌ند رۆژێك پێش بخرێت، بۆیه له5ی حوزه‌یران ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایار ده‌كرێت.