وەزیری دارایی بەرێوەبەری بانکێکی لە پۆستەکەی دورخستەوە

لڤین:

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری، بەرێوەبەری ئەو بانكەی بەیەكجاری لە پۆستەكەی لادا كە تێیدا دوو خانەنشین گیانیان لەدەستدا.

رۆژێك پێش نەورۆز  دوو خانەنشین لەکاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی موچەی خانەنشینی لەبەردەم بانکی تانجەرۆی سلێمانی گیانیان لەدەستداو لەپاش ئەو روداوەش وەزیری دارایی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پێكهێنا.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیای نزیک لە  بزووتنەوەی گۆڕان، كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە دوێنێ 24ی 5ی 2022، لە ئەنجامی راپۆرتی لیژنەكە ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی، بەرێوەبەری بانكی تانجەرۆی لەكارەكەی دورخستەوە كە ناوی (روقیە عومەر سەعید)ەو (تارا ساڵح محەممەد) جێگەی دەگرێتەوە بۆ راپەڕاندنی كارەكانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button