ئەمەریکا: فینلەندا و سوید دەتوانن نیگەرانییەکانی تورکیا چارەسەر بکەن

لڤین:

بەگوێرەی هەواڵێکی دەنگی ئەمریکا جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا کاثرین هیکس وتی ئەمەریکا باوەڕی وایە سوید و فینلەندا دەتوانن نیگەرانییەکانی تورکیا سەبارەت بە هەوڵەکانیان بۆ چوونە پاڵ ناتۆ چارەسەر بکەن.

هیکس لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج وتی ” ئێمە باوەڕمان وایە فینلەندا و سوید لەتوانایاندا هەیە ڕاستەوخۆ نیگەرانییەکانی تورکەکان چارەسەر بکەن.”

لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا تورکیا هاوپەیمانێتی ناتۆی توشی سەرسوڕمان کرد کاتێک دژایەتی خۆی بۆ هەوڵەکانی فینلەندا و سوید بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ دەربڕی.

تورکیا دەڵێت سوید و فینلەندا داڵدەی کەسانێکیان داوە کە پەیوەندییان بە پەکەکە و لایەنگرانی فەتحوڵا گولەنەوە هەیە، کە ئەنقەرە بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ کودەتاکەی ساڵی 2016 ی تورکیا تۆمەتباری کردووە.

سەرجەم 30 ئەندامەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەبێت ڕازی ببن لەسەر ئەوەی ئەندامێکی نوێ بهێندرێتە هاوپەیمانێتییەکەوە.

ڕۆژی شەممە ڕابەرانی سوید و فینلەندا و تورکیا کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تیایدا تاوتوێی نیگەرانییەکانی ئەنقەرەیان کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button