زانکۆیەکی هەرێـمی کوردستان سبەینێ دەکاتە پشوو

لڤین:
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی هەرێمی کوردستانی بەگشتی و پارێزگایی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیانی گرتووەتەوە، سبەینێ سێشەمە دەکەنە پشوو.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە.
بۆ پاراستنی تەندروستی خوێندکاران و فەرمانبەران و مامۆستایان و بەپێی ئەو دەسەڵاتەی کە بەئەنجومەنی زانکۆ بەخشراوە، بە پێی یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵاو وتوێژینەوەی زانستی ژ(١٠) ی ساڵی (٢٠٠٨) ، لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییە تەندرووستیەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێم و زانیارییە کەشناسیەکان، کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە ، بە بڕیاری ئەنجوەمەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سبەینێ سێ شەمم 24ی5ی2022 لەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان و دامەزراوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمییە.
سەبارەت بە تاقی کردنەوەکانیش دەسەڵات لای ئەنجومەنی کۆلێج وپەیمانگاکان دەبێت بۆ گونجاندنی ئەم پشووە لەگەڵ خشتەی تاقیکردنەوەکان بە پێی پێویست.
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی