لەم ناوچەیە داعش هێرشی کرد

لڤین

تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرێكی لیوای 16ی حەشدی شەعبی لە سنووری گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازەی سەر بە پارێزگای كەركووك.

گوندی بەشیر بە 12 كیلۆمەتر دەكەوێتە خوارووی شاری كەركووكەوە و تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە شەڕ و پێكدادان لە نێوان چكدارانی داعش و حەشدی شەعبی بەردەوامە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا دوو چەكداری داعش و هەروەها دوو جوتیاری خەڵكی ناوچەكە كوژراون.

سەبارەت بە هێرشەکە لە ڕاگەیەندراوێكدا كەتیبەی پاڵپشتی لیوای 16ی حەشدی شەعبی بڵاوی كردەوە كە ئێستا هێزەكانی حەشدی شەعبی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە كەرتی بەشیر لە شەڕێكی قورسدان و زانیاری زیاتری نەخسووەتە روو.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button