ماوەی پێدانی لێخۆشبوونی 15%ی قەرز لەسەر بەشێک لە هاووڵاتیان درێژكرایەوە

لڤین:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی شارەوانییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تا مانگی داهاتوو درێژ كردەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی شارەوانییەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان تا 6ی حوزەیرانی 2022 بەردەوامە و هاووڵاتییان دەتوانن پێشینە و قەرزەكانیان بدەنەوە و سوودمەند بن لەو لێخۆشبوونە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سوپاسی هاووڵاتییانی خۆشەویست دەكات كە بە ڕێژەیەكی بەرچاو قەرزەكانیان داوەتەوە، هەر لەو ڕوانگەیەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە ماوەی لێخۆشبوونەكە زیاد بكات

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button