سەرۆك كۆماری ئێران هەڕەشە دەکات

لڤین

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند، تاران تۆڵەی كوژرانی عەقید سەیاد خودای سوپای پاسداران دەكاتەوە كە لە تارانی پایتەخت لە لایەن دوو ماتۆرسوارەوە تەقەی لێكراوە و کوژرا.

ڕه‌ئیسی گوتی”من ڕازی بووم بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان به ‌دواداچوونی جددی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن و گومانم نییه‌ تۆڵه‌ی خوێنی پاكی شه‌هیده‌كه‌مان بكرێته‌وه‌.”

ئاژانسی هەواڵی ئیسنای نیمچە فەرمی ڕایگەیاندووە، ئەندامانی تۆڕێکی هەواڵگری ئیسرائیل دۆزراونەتەوە و لەلایەن پاسەوانەکانەوە دەستگیرکراون.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کە سەرپەرشتی دەزگای هەواڵگری موساد دەکات، ئامادە نەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر ڕووداوەکانی تاران بدات.

ڕەمەزان شەریف، وتەبێژی سوپای پاسداران بە ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی مێهری ڕاگەیاند، کوشتنی ڕۆژی یەکشەممە تەنیا ئیرادەی پاسداران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئێران و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە ئاسایش و نەتەوەییەکانی وڵاتەکە بەهێزتر دەکات.

ناوبراو گوتی “چەقۆکێش و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە زوڵم و زایۆنیزمی جیهانی بۆ کارەکانیان ڕووبەڕووی ئاکام دەبنەوە.”

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە خودای بە “یەکێک لە بەرگریکارانی مەزارگەکان” وەکو ئاماژەیەک بۆ ڕۆڵی دامەرزاوەی سەربازی ئێران لە پاراستنی شوێنی پیرۆزی شیعەکان لە عێراق و سوریا لە دژی گروپەکانی وەک دەوڵەتی ئیسلامی .

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button