بەشە خۆراکی بەشێک لە هاوڵاتیان دەبڕێت

لڤین:
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی هەرێم لە میانەی لێدوانێکدا رایگەیاند، هەر کەسێک مووچەکەی لە ملیۆنێک و نیو زیاتر بێت بایەعیەکەی دەبڕدرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٢، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی کرد و كۆگاكانی به‌سه‌ركرده‌وه، ڕایگەیاند، هه‌ر خێزانێك موچه‌كه‌ی له ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار دینار زیاتر بێت، به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی ده‌بڕدرێت، وتیشی “بڕیاره‌كه جێبه‌جێكراوه و نوسراوی خۆمان داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێت”.
باسی ئەوەشیکرد ، بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە رەوانەی بازرگانی هەرێم کراوە و ئەوانیش رێککارە پێویستەکانیان گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی.