پەکەکە هێرشی کردە سەر سوپای تورکیا

لڤین:

هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی برادۆست چالاکییی گەورەیان لەدژی بنکەسەربازییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامدا و چەندین سەرباز کوژران و برینداربوون.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکانی میدیایەکی نزیک لە پەکەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو، هێزەکانی گەریلا چالاکییەکی گەورەیان دژ بە سەربازگەکانی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەستپێکردووە لە گوندەکانی چیادێل و گەروخاڵەت، لە دەشتی هێرت لە دەڤەری برادۆست و شەڕ و پێکدادان هەتا بەیانیی ئەمڕۆ بەردەوام بووە.

هەروەها لەو چالاکییانەدا چەندین سەربازی دەوڵەتی تورکیا کوژراون و برینداربوون و دوو جار هێلیکۆپتەری داگیرکەر لە ناوچەکە نیشتووەتەوە، بۆ هەڵگرتنەوەی بریندارەکان و لاشەی کوژراوەکان.

لەلایەکی دیکەوە، ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکانی ناوەندی برادۆست، بە میدیاکانی راگەیاندووە، کە شەڕێکی دژوار لەنێوان گەریلا و سوپای داگیرکەری تورکدا ڕوویداوە.

هەتا ئێستا هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوی فەرمیی لەسەر چالاکییەکە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button