سەرۆکایەتى هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

لڤین:
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵه‌ی باس له‌وه‌ده‌كات كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داوای له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كردوه بۆ ناوبژیكردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا “دوره له راستییه‌وه”.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
ده‌رباره‌ی هه‌واڵێک گوايه نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌يانراوێكدا باسى له داواكارييه‌كى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كردووه بۆ ناوبژيكردنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه به ته‌واوى ناڕاست و دروستكراوه و هيچ لێدوان و ڕاگه‌يه‌نراوێكی وا له نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ده‌رنه‌چووه.
نووسينگه‌ى ڕاگه‌ياندنى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٢/٥/٢٢